خانوو و زەویە بێ تاپۆکانی سنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانی تاپۆ دەکرێن و نرخی هەر مەترێکیش دیاری کراوە.
یوسف یاسین، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی بە "SNN"ی وتوە "خانوو و زه‌وییه‌كانی سنووری ماسته‌ر پلانی سلێمانی تاپۆ دەکرێن و بۆ هه‌ر مه‌ترێكی چوار گۆشه بڕی 15هه‌زار دینار لە خاوەنەکەی وەردەگیرێت".
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ئەوەشی وتوە به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی حکومەتی هەرێم ئه‌و خانوانه تاپۆده‌كرێن كه نه‌خشه‌ی په‌سه‌ندكراوی شاره‌وانی و فۆرمی زانیاری شاره‌وانیان هه‌یه، ورده ورده مامه‌ڵه‌ی ته‌ملیكردنیان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام پێویسته به‌رنامه‌یه‌ك دابنرێت.
یوسف یاسین هەروەها ڕایگەیاند "بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كه چه‌ند داواكارییه‌كمان بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزكردۆته‌وه، له‌ڕووی دابینكردنی ستاف و توانای دارایی، ئه‌گه‌رنا به‌م دۆخه‌وه ناكرێت كه یه‌ك دینار نییه بۆ كڕینی به‌نزین، جێبه‌جێكردنی قورسه".
سه‌باره‌ت به‌نرخی تاپۆكردنی خانووه‌كان، یوسف یاسین وتی "نرخی تاپۆكردنی خانووه‌كان به‌گوێره‌ی رووبه‌ره‌كه‌یان ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه 150 بۆ 400 مه‌تر بوو، بۆ هه‌ر مه‌ترێكی چوارگۆشه، بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ته‌ملیك كردنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه له 400 بۆ 800مه‌تر بوو، نیوه‌ی نرخی بازاڕ، تاپۆده‌كرێت".
هەروەها وتی "ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه له 800 مه‌تر به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت، ده‌بێته موڵكی شاره‌وانی".
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی راشگه‌یاند "به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كه، له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها خانووه‌كان تاپۆده‌كرێن، ئه‌گه‌ر موڵكێك ته‌نها زه‌وی بێت فۆرمی زانیاری شاره‌وانی ده‌بێت، هه‌ركاتێك بكرێت به‌خانوو ته‌ملیك ده‌كرێت".
له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رێنمایی تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه ده‌كه‌ونه ناو سنووری گونده‌كانی ماسته‌رپلانی شاره‌كانه‌وه، به‌ڵام تائێستا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كه نه‌كراوه.