ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی - كه‌لار سوتا
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/6 له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی ـــ كه‌لار و پاشان سوتانی، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
په‌ڕه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتژمێر پێنجی به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدا له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی (سلێمانی ـــ كه‌لار) نزیك گوندی (بـانی خان) وه‌رگه‌ڕا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له پاش وه‌رگه‌ڕانی، ئۆتۆمبێله‌كه گڕی گرتووه و به رێژه‌ی %100 سوتاوه و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س تێیدا سوتاون، به‌ڵام پێده‌چێت منداڵیشیان له‌گه‌ڵ بووبێت و تائێستا روون نیه ئۆتۆمبێله‌كه چه‌ند كه‌سی تێدا بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "ناسمانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه سوتاون تائێستا ئاشكرا نه‌بووه، ئه‌مه ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه (73753/سلێمانی)، تكایه ئه‌وه‌ی ئاشنایانه، كه‌س و كاریان ئاگادار بكاته‌وه".
AM:09:56:03/06/2017