كەناڵێكی نوێی ئاسمانیی كوردیی دەكرێتەوە
بڕیارە بەم زووانە كەناڵێكی ئاسمانی لەلایەن مەلا كرێكار رێبەری "رەوتی شاخ" بكریچتەوە كە تایبەت دەبێت و ناوەكەی كەناڵی "شاهیدان تی ڤی" دەبێت.
ئیدارەی كەناڵی تەلەفزیۆنی شاهیدان لە ڕاگەیەنراوێكدا، دەڵێن: مژدەیەكی خۆش بۆ ئەهلی ئیمان و شوێنكەوتووانی پەیامی ئیسلام و خۆشەویستانی مامۆستا كرێكار ، بە ماندووبونی بەشێك لە برایانی ئەهلی تەوحید و شەقامی ئیسلامی، توانیمان كەناڵی شاهیدان تی ڤی دابمەزرێنین.
دەشڵێت :" كەناڵی شاهیدان تایبەتە بە مامۆستا كرێكار و ٢٤ كاتژمێر وتار مامۆستا كرێكار لە شاشە ڕەنگینەكەی شاهیدانەوە پێشكەشی بینەرانی خۆشەویست دەكرێت".
هەر لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، چاوەڕاون بن..انشاالله لەگەڵ بەربانگی رۆژی هەشتی ڕەمەزاندا كەناڵی شاهیدان تی ڤی دەكرێتەوە.
PM:04:37:03/06/2017