د. سەردار عەزیز: گرێبەستی روس نەفت بە خواستی ئۆردوگانە

پسپۆری بواری نەوت، سەردار عەزیز لەسەر گرێبەستی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمانیای روس نەفی، پێیوایە" ئەم یاریکردنە لە نیوان روسیا و ئەمریکا، بە خواستی ئۆردوگانە".

د، سەردار عەزیز راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا چەند سەرنجێک لەسەر گرێبەستی روس نەفت دەخاتە روو دەڵێت" روس نەفی کۆمپانیایەکی ئاسایی نییە، دەستی هەیە لە کاری سیاسی نهێنی و جیوپۆلەتیکی روسی و کاریگەری پوتین. بۆیە ئامانج سەرەکی لە رێککەوتنەکە تەنها ئابوری نییە، بەڵکو سیاسیشە. ئەم یاریکردنە لە نیوان روسیا و ئەمریکا، بە خواستی ئۆردوگانە. ئایا کوردستان بەشێکە لە کارتی تورکیا لە ململانێی لە گەڵ ئەوانیتردا. دەبینیت روسەکان باس لە جیوپۆلەتیک دەکەن، جیوپۆلەتیکی وزە، بۆڕی، خاک و سەرچاوە".

راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت " گرێبەستی لەمجۆرە گونجاوە بۆ حکومەتی هەرێم، چونکە ئەمانیش گوێ بە بوارەکانی حکومەت، گەندەڵی، دیارنەبوونی پارە، و زۆر بواری تر نادەن. بۆیە لە گەڵ هەرێمدا بەیەکدەکەن". 

د. سەردار عەزیز دەشڵێت" ئەمە پەرەپێدانی گرێبەستی فرۆشتنەکەیە، کە مانگی دوو کرا. دیارە پێکەوە کارکردنیان ئاسان بوە".

لە کۆتایی پۆستەکەیدا ناوبراو دەڵێت" ئێمە گەر بەم ئاراستەیەدا بڕۆین ئەوا سامانی سروشتیمان گرنگی سیاسی و جیوپۆەلتیک بۆ ئێمە لە دەست ئەدات، چونکە روسیا لە عێراقدا هێندە ڕۆڵی سیاسی نابێت.



PM:08:32:03/06/2017