دوو ڕاگەیاندنكاری بەناوبانگ دەستیان لەكاركێشایەوە

دوو ڕاگەیاندنكاری كۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لەكاركێشایەوە و ڕەخنەی توندیش لە كۆمەڵ دەگرن.

هەردوو ڕاگەیاندنكار حاجی زێرەڤان بەرواری و زێرەڤان بەرگارەی كە دوو راگەیەندنكاری كۆمەڵی ئیسلامین لە پارێزگای دهۆك  دەستیان لەكاركێشایەوە.

ئەمڕۆ لە پۆستێكی هاوبەشیاندا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەو دوو ڕاگەیاندنكارەی كۆمەڵی ئیسلامی دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە كۆمەڵی ئیسلامی و ڕاگەیاند و وەك خۆیان دەڵێن دەستلەكاركێشانەوەیان بەهۆی "ژێرپێخستنی" خزمەتـەكانیانەوە. 

زێرەڤان بەرواری و زێرەڤان بەرگارەی لە پۆستەكەدا رایانگەیاندووە كە "بەرپرس و كارگێڕانی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان، خزمەتی ئەوانیان ژێرپێ خستووە".

ئەو دوو راگەیاندنكارە ئاماژەیان بەوەش كردووە، كە ئەو بەرپرسانەی كۆمەڵی ئیسلامی ئایینی ئیسلام و پۆستەكانیان "بۆ تێركردنی سكی خۆیان بەكاردەهێنن".





PM:01:24:04/06/2017