بارزانی و لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كۆدەبنەوە و بزووتنەوەی گۆڕانیش ڕایدەگەیەنێت بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەن.
ڕۆژی چوارشەممە 6ی حوزەیران مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەشداری لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن.
سەبارەت بە بەشداریكردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەكە شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاند "بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەین".
بەپێی زانیارییەكانی "سپی" لە كۆبوونەوەكەی سبەینێی بارزانی و لایەنە سیاسییەكاندا باسی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەكرێت.