مەلا بەختیار: کاتی کاراکردنەوەی پەرلەمانە

مەلا بەختیار ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، وادەی پڕۆسەی ڕیفراندۆم دیاریکرا ئیتر کاتی کاراکردنەوەی پەرلەمانە.
ئاوێنە: مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند "سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) سەعات 5:00 كۆبونەوەی جێگری سكرتێری گشتی‌و كارگێڕمان هەیە، لەگەڵ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بۆ باسكردنی سەفەری روسیاو گرێبەستی نەوت”.
وتیشی "هەر لەكۆبونەوەكەدا من داوا دەكەم بەیاننامەیەك دەربكەین بۆ باشتر رونكردنەوەی هەڵوێستی یەكێتی لەكۆبونەوەی دوێنێی سەری ڕەش.. چونكە، لەكۆبونەوەكەدا بێ تەمومژ .. هەڵوێستی یەكێتی-مان رۆشنكردوەتەوە بە جەخت كردنەوە لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان”.
ڕوونیشی کردەوە "پاشان لەگەڵ پارتی باسی ئەوەشمان كرد، كە لەهەفتەی داهاتو لەسەر نەخشەرێگەی یەكێتی كۆدەبینەوە”.
وتیشی "وادەی پرۆسەی ریفراندۆم دیاریكرا.. ئیتر كاتی كاراكردنەوەی پەرلەمانیشە.. هەتا، بچوكترین كێشەی لایەنەكان‌و كێشەی یاسایی‌و سازانی كوردایەتی.. نەهێڵین”.




PM:03:26:08/06/2017