فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی كورد ئاشكرایده‌كات، ماوه‌ی پێنج مانگه برایه‌كی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی پارتیه‌وه ڕفێندراوه.
پۆڵات جان سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاریی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه ) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایده‌كات، ماوه‌ی پێنج مانگه برایه‌كی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی پارتیه‌وه ڕفێندراوه‌و تائێستاش چاره‌نوسی نازانن.
ئەو بەرپرسەی یەپەگە، دەڵێت”بۆ داعش و توركه‌كان هه‌یه هاتوچۆ بكه‌ن له‌باشور، به‌ڵام بۆ ئێمه نییه".
پۆڵات جان کە نوێنه‌ری ئه‌و هێزه له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دەڵێت ((ماوه‌ی پێنج مانگه براكه‌م به‌ناوی (مسته‌فا) له‌لایه‌ن ماڵباتی بارزانی ڕفێندراوه‌و هیچی ده‌رباره‌ی نازانین".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان باسی شێوازی ڕفاندن و ده‌ستگیركردنی براكه‌ی نه‌كردوه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سوپای تورك و ده‌زگا جاسوسییه‌كانی و داعش، به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌سوڕێنه‌وه‌و پێشوازیان لێده‌كرێت، كه‌چی بۆ كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌و بۆ ئێمه نییه”