سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لەزاری وتەبێژەکەیەوە هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیار‌ی ریفراندۆم رایده‌گه‌یه‌نێت " ناکرێت لایەنێک بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات".
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، حەیدەر عەبادی دەڵێت " پشت به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق ده‌به‌ستین وه‌ك مه‌رجه‌عێك بۆ دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و یاساییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌ت جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ر بڕیارێكی په‌یوه‌ست به ئاینده‌ی عیراق، ده‌بێ ره‌چاوی ده‌قه‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی بكات و هه‌موو هاوڵاتیانی عیراقیش قسه‌ی خۆیان له‌باره‌یه‌وه بكه‌ن، نه‌ك لایه‌نێك به‌ته‌نها بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات.
عه‌بادی له‌و راگه‌یاندراوه‌یدا به ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه، كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و لایه‌نه‌كان، به‌بێ به‌شداری گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بڕیار‌ی لێدرا.