گۆڕان: نابێت ڕیفراندۆم بکرێتە دەستکەوتی تاکە بنەماڵە و تاکەکەس

بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نابێت ڕیفراندۆم بکرێتە دەستکەوتی تاکە حزب و تاکە بنەماڵە و تاکەکەس.

ئەمرۆ شەممە دوای کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وتی "پێویستە کۆتایی بەقۆرغکاری بهێنرێت".

هەروەها وتی "نابێت ڕیفراندۆم بکرێت بە پاساو بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان".

شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، وتیشی: ئەو هەوڵەی پارتی و هاوئاوازەکانی دەستیانپێکردووە نایاساییە.

وتی: "لەم هەلومەجە هەستیارەی گەلەکەمانی پێدا تێدەپەڕێ، نابێ راپرسی و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، کە مافێکی سرووشتی خەڵکی کوردستانە، بۆ بەرژەوەندی شەخسی و بۆ خۆدزینەوە لە کێشەکان بەکاربهێنرێ، نابێ ئەم پرسە بۆ تێپەڕاندنی ناشەفافانەی نەوت و ، ئەو گرێبەستە گوماناویانە بەکاربهێنرێ، کە گرێبەستەکەی رۆسنەفتی رووسی دواهەمینیان بوو، هەرێمەکەمانی خستووەتە ژێر قەرزێکی گەورەوە و، ژیان و بژێوی خەڵکی کوردستان و، نەوەکانی داهاتووشی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار".





PM:05:12:10/06/2017