یەکێتی و پارتی رێککەوتوون لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و وا بڕیارە لەگەڵ گۆڕان گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەکانیان بکەن، بۆ ئەو پرسەش راگەیاندنێکیان بڵاوکردۆتەوە کە روونکردنەوەی تەواوی تیا نییە لەسەر چۆنێتی کارا کردنەوەی پەرلەمان.
دەقی روونکردنەوەی یەکێتی:
له‌میانی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و داكۆكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ كاریگه‌ری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چۆنیه‌تی گرنگی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ 13/6/2017 له شاری هه‌ولێر وه‌فدی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی دوور له چاوی كامێرا كۆبوونه‌وه‌و بیروبۆچوون و بنچینه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان گه‌ڵاڵه‌كرد، سه‌ره‌نجام دوای گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسانه له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی نیشتمانی و كوردایه‌تی كۆمه‌ڵێك بۆچوونی هاوبه‌شی مێژوویی ساغكرانه‌وه، هه‌ره گرنگیان كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیشه به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ره‌سمی په‌رله‌مانه‌وه.
ئێمه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناڵێین مژده‌بێ بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركی یاسایی و سیاسی و دیموكراسی خۆمان توانیبێتمان له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان و كۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانی یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی توانیومانه بڕیار و په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گونجاوی دوور له هه‌ڵچوون و داچوون و موزایه‌ده‌ی سیاسی ئارام ئارام بگه‌یه‌نین و بیگه‌یه‌نینه ئه‌نجام.
ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌نگاوه باشه هه‌نگاوی باشتری به‌دواوه‌بێ و هه‌موو پێكه‌وه له‌ناو هۆڵی شه‌رعی په‌رله‌مان وه‌ك باڵاترین مه‌رجه‌عی یاسادانان دوور له گۆشه‌گیری حزبایه‌تی ئه‌ركه سیساسی و یاسایی و دیموكراتییه‌كانمان راپه‌ڕێنین، هاوكات حكومه‌تیش یه‌كبگرێته‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه كێشه‌ی ته‌نگ پێهه‌ڵچنراوی گوزه‌رانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین و زه‌مینه‌یه‌كی ره‌خساو بۆ ریفراندۆمێكی كۆده‌نگی نیشتمانی كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات و به‌هه‌موو لایه‌ك جێبه‌جێی بكه‌ین.
به شایه‌نی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌م بڕیاره گشتییانه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو لایه‌كمانه، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه ناوچه‌كه به قۆناغێكی سیاسی تێده‌په‌ڕێ، كه ئه‌گه‌ر و نیگه‌رانی سیاسی ئیقلیمی جۆراوجۆری تیایه، به تایبه‌تی دوای شه‌ڕی داعش.