سكرتێری
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی
نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕایگەیاند چاوه‌ڕێده‌كه‌ین و دواتر هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین.
فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان بە تۆڕی هەواڵی
سلێمانی وتووە "له‌ڕابردوو و ئێستاشدا وتومانه‌و ته‌ئكیدی لێده‌كه‌ینه‌وه
پۆسته‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كێشه نه‌بوون له‌هه‌رێمی
كوردستان تاوه‌كو ئێستا ببنه میحوه‌ری كێشه‌و چاره‌سه‌ر بكرێن".
ڕاشیگەیاندووە "وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌رده‌م
چاره‌سه‌ر بووین، بۆیه بڕوامان وابووه پێویسته په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌و به‌یاسا
كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی حزبی هه‌بووه كه بڕوای
به‌م ئیراده‌ی په‌رله‌مانه نه‌بووه‌و په‌رله‌مانی داخستووه‌و ئیٍستا گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیشیان به‌بێ په‌رله‌مان ناڕوات، یان له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا
پێویستیان به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك یان دوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه".
سەبارەت بەوەی یەکێتی سکرتێری پەرلەمان وەربگرێت، ناوبراو
وتویەتی "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانی راسته په‌رله‌مانی كوردستان كاراده‌كرێته‌وه‌و
یه‌كێتی سكرتێری په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێته‌وه، هه‌ركاتێك ئه‌وه بوو به‌بڕیارێكی
فه‌رمی ئه‌وكاته ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نین".