پارتی و یەکێتی لە کارا کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان چییان دەوێت؟
سپی زانیاری ورد بلآودەکاتەوە
پارتی و یەکێتی دەیانەوێت بە شێوەیەک پەرلەمان کارا بکرێتەوە کە دەزگا هەڵبژێردراوە بکەوێتە ژێر هەژموونی خۆیانەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەماندا، تەنها دانیشتنی یەکەم یوسف و فخرەدین قادر وەک سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان ئامادە دەبن و دوای دانیشتنی یەکەم، گۆڕان دەبێت پەرلەمانتارێکی تر کاندید بکات بۆ سەرۆکی پەرلەمان، هەروەها سکرتێری پەرلەمان لە کۆمەڵی ئیسلامی دەسەنرێتەوەو یەکێتی ئەو پۆستە وەردەگرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، یەکێتی بەتایبەتی باڵی کۆسرەت رەسوڵ کە وا ناسراون زیاتر مەیلدارن بە لای پارتیدا، پەرلەمانتارێکی خۆیان لەو پۆستەدا دادەنێن و بەمەش ناهێڵین سەرۆکی پەرلەمانی نوێی گۆڕان لە رووی یاساییەوە بەبێ جێگرو سکرتێر کە هەردووکیان لە پارتی و یەکێتی دەبن هێج هەناگوێک بەبێ ئەوان بنێت.
سەبارەت بە قبووڵکردنی ئەم پێشنیارە نوێیەی یەکێتی، لەلایەن گۆڕانەوە، بەپێی زانیاریەکانی سپی پێناچیت گۆڕان ئەو پێشنیارە قبوڵ بکات، چونکە ئەو تەنها کاتێک ئامادەیە دەستبەردرای د. یوسف محەمەد کە پرسی گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم تەنها یەک پاکێج بێت، دەبێت لەگەڵ گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی هەرێمیش بگۆڕدرێت.
PM:11:30:13/06/2017