بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی
کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە پلەی گەرمی
لە ھەرێمی کوردستاندا دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی
کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووەسبەی پێنجشەممە لە تەواوی
ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان پلەی گەرمی ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات، ھاتنی بارستە
ھەوایەکی فێنک کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان و بەرزترین پلەی گەرمی بە 4-6 پلە نزم
دەبێتەوە
جەختیش کراوەتەوە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی، خۆڵبارین کار
دەکاتە سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینیش دەکرێت، مانەوەی کاریگەریی
بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ سبەی پێنجشەممە لە ھەندێک ناوچە زیاتر بێت، خێرایی با لە
ھەندێک کات بۆ سەرووی 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە.
ڕوونیش کراوەتەوە کە ڕۆژی ھەینیی داھاتوو، ئاسمان بە گشتی ساماڵ
دەبێت و پلەی گەرمی، یەک پلە تا دوو پلە دەست دەکات بە بەرزبوونەوە، کاریگەریی
خۆڵبارین لەسەر ھەرێمی کوردستان نامێنێت و خێرایی با لە نێوان 10 تا 15 کیلۆمەتر
لە کاتژمێرێکدا دەبێت
هەروەها بژار ئەکرەم، بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی لە
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە ڕۆژی پێنجشه‌ممه
15ی حوزه‌یران بارسته هه‌وا گه‌رمه‌كه كۆتایی پێدێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌وایه‌كی
فێنك و شێ‌دار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما پێنج پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زن
و پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵیش له‌ناوچه‌كانی باشوری كوردستان ده‌كرێت.
.