وێنەی پارەو پاسپۆرتی كوردستان بڵاوكرایەوە
مالپەڕێكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان وێنەی دیزاینی پارەی كوردستانی بڵاوكردەوە كە دیزانیەرێكی كوردستانی رۆژهەڵات پێشتر نمونەكانی ئامادە كردوە.
"ئاسۆ مامزاده" دیزاینه‌رێكی شاره‌زای كورده، ماوه‌ی 23 ساڵه كار له‌سه‌ر دراو و ته‌واوی پێویستییه میرییه‌كانی كۆماری كوردستان ده‌كات، چه‌ند نموونه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بووه‌ته جێی سه‌رنج، به‌ڵام خۆی به مالپەڕی "وشه"ی وت، ئه‌وانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، دیزاینی سه‌ره‌تایین و ناتوانم دیزاینی كۆتای بڵاو بكه‌مه‌وه، چونكه به‌رپرسیارییه‌تێكی نیشتمانییه و پێویسته تا كاتی خۆی دێت به پارێزراوی بمێنێته‌وه.
سه‌ره‌تای كاری مامزاده وه‌ك ئیشێكی كه‌سی بووه و دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی گه‌وره كردووه و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕی مێژوویی و شاره‌زای بواره جیاوازه‌كان ئه‌زموونی وه‌رگرتووه، كردوویه‌تی به كارێكی ڕژد و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كردووه، ئه‌وانیش داوایان كردووه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و چاوه‌ڕێی ته‌واوكردنی ده‌كه‌ن.
هێشتا نموونه‌ی پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه و كاره‌كانی تر بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌ی دراوه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه، چه‌ند هێما و ناسنامه و سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی نه‌خشاندووه و وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك شێخ مه‌حموود، مسته‌فا بارزانی، شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی و قازی محه‌مه‌دی داناوه و ده‌ڵێ "هێشتا كه‌سایه‌تیی تر ماون بخرێنه سه‌ر دراوه‌كه‌وه".
PM:03:21:15/06/2017