وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی بۆ مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2017 بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، هاتووە" بۆ وه‌رگرتنی موڵه‌تی بێ مووچه بۆ مامۆستایان له‌ساڵی خوێندنی 2017 – 2018، نۆ مه‌رج دیاریكراوه، كه گرنگترینیان ده‌بێت داواكار بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی موڵه‌ته‌كه‌ی، خۆی ئاماده‌بێت و كار به بریكارنامه ناكرێت".
لە نووسراوەکەدا هاتووە" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مامۆستا ده‌ست له‌كارهه‌ڵگرتنی بۆ بنووسرێت تا فه‌رمانی وه‌زاری و كارگێڕی بۆ ده‌رنه‌چێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه‌و لێپرسراوی خۆیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده، به‌رپرسیار ده‌بن".