پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێک لەبارەی کوژرانی ژنە خوێندکارەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت "ڕووداوەکە گوماناویە".
پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێکی لەبارەی ژنە خوێندکارەکەوە بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ ١٦ی حوزەیران تەرمی ژنێکی ٢٢ ساڵان لە شاخی گۆیژە دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری فیشەکێک بە سەریەوە بووە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت "پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری ژنەکە كه‌وتوه و ده‌مانچه‌كه‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهێڵدراوه".
بەپێی راگەیەندراوەکە سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاندووە "ڕووداوه‌كه گوماناوییه، به‌پێی وته‌ی هاوسه‌ری ئه‌و ژنه، كاتژمێر ٤ی به‌ره‌به‌یان كه هه‌ستاوه بینیویه‌تی ژنه‌كه‌ی نه‌ماوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، گه‌ڕاون به‌دوایدا و دواتریش پیاوه‌كه وتویه‌تی، با سه‌رێك له‌ده‌باشانیش بده‌ین بۆ گه‌ڕان، كه چونه‌ته ئه‌و شوێنه، بینیویانه ژنه‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوژراوه".
ژنەکە ناوی (ت، ن، ع) و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خوێندکاری زانکۆ بووە، بەپێی زانیاریەکانی "سپی" هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.