وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی به‌هه‌شت ده‌كات .
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئەمشەوی مزگەوتی بەهەشت
لە شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە"به‌داخه‌وه ئه‌مشه‌و
2017/6/16 له‌كاتی سه‌رقاڵبوونی مسوڵمانان و نوێژخوێنان به عیباده‌ت و ته‌راویحی
مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له شاری سلێمانی ئازیز ده‌ستێكی تێكده‌ر و دژ به ئاشتی
ھه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی به‌ھه‌شت".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دووەڕاشیگەی
"له‌ڕێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌ستیه‌وه ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و تیایدا چه‌ند
ھاونیشتیمانییه‌ك بریندار بوون و دواتر ئه‌نجامده‌ران رایان كردووه".
جەختیشکراوەتەوە
"ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینییه‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌مجۆره
كرده‌وه ترسنۆكانه و نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ین، داواش له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
و ھێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی
ئه‌م كرده‌وه تێكده‌رانه ده‌ستگیر بكه‌ن و به‌سزای یاساییان بگه‌یه‌نن".