وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامەكانی تاقیكردنەوەی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی (وێژەیی و زانستی) تاقیكردنەوەی زمان و ئەدەبی كوردییان ئەنجامدا، وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامەكانی بڵاوكردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یەكەم تاقیكردنەوەی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و یەكەم تاقیكردنەوەش بۆ وێژەییەكان وانەی مێژوو بوو، هەروەها بۆ زانستییەكان وانەی زیندەوەرزانی بوو، ماوەی تاقیكردنەوەكان 41 ڕۆژ دەخایەنێت و هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 3 كاتژمێر دەبڕدرێت لە نێو هۆڵەكانی خوێندن.
ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی پەروەردە دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكان، پرسیار و وەڵامی تاقیكرنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاودەكاتەوە.
سپی میدیا ڕۆژانە ئەنجامەكان بڵاودەكاتەوە