هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی لەم ناوچەیە خرایە حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه
بۆ رێگریكردن له ده‌زكردنی تیرۆریستانی داعش بۆ سنوره‌كانی خورماتوو، یه‌كێتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م ناوچه‌یه ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی، ڕایگه‌یاند: ناوچه‌كانی سنوری حه‌ویجه له‌داعش پاك نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه تیرۆرستان به‌ئاسانی جموجۆڵ ده‌كه‌ن، هێزی پێشمه‌رگه به‌قوڵایی 40 كیلۆمه‌تر له‌زنجیره چیای حه‌مرین سه‌نگه‌ری لێداوه، تیرۆریستانیش شه‌ڕی ئیستفزازی ده‌كه‌ن بۆ ماندوكردنی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هێزی پێشمه‌رگه ماندوو نابێت و كۆڵیش نادات.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیی وتیشی: هێزی پێشمه‌رگه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و هێزی تۆكمه‌و باشن له‌سنوری خورماتوو، لیوای 16ش وه‌ك یه‌ده‌گ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه له‌ئاماده باشیدان، هه‌ر ته‌قه‌یه‌كیش دروست ببێت، هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌یی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی هه‌یه‌و ڕێگا ناده‌ن داعش بستێك بێته پێشه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه سنوریه‌كان، مه‌لا كه‌ریم شكور بۆ میدیایەكی نزیك لە حزبەكەی ئاشكرایكرد ئۆپه‌راسیۆن په‌یوه‌ندی به‌حه‌ویجه‌وه هه‌یه تا حه‌ویجه ڕزگار نه‌كرێت، سنوره‌كه له‌داعش به ته‌واوی پاك ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پاكیش بكرێته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی دڵنیایشیدایه هاوڵاتیان كه به‌هیچ جۆرێك داعش ناتوانن درز بخه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه.
PM:03:20:20/06/2017