به‌رپرسێكی پارتی دەستی لەكاركێشایەوە
به‌هۆی دانانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌بێ هه‌ڵبژاردن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌و فراكسیۆنه وازهێنانی له‌پۆسته‌كه‌ی هێنا.
د.تارق گه‌ردی جێگری فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا وازم له‌پۆستی جێگری فراكسیۆن هێناوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ دانانی سه‌رۆكی ئێستای فراكسیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌بێ هه‌ڵبژاردن و ڕای په‌رله‌مانتاران داندراوە.
جێگری فراكسیۆنی پارتی بۆ میدیایەكی نزیك لە یەكێتی وتیشی: له‌ئێستادا هیچ كه‌سێك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن له‌شوێنه‌كه‌ی من دانه‌نراوه، به‌ڵام من وازم له‌و پۆسته هێناوه، چونكه ده‌بوو به‌هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆن پۆسته‌كه یه‌كلابكرایه‌ته‌وه
PM:03:36:22/06/2017