بە وێنە .. سکرتێری حیزبێکی کوردستان بە پاسکیلەوە پیرۆزبایی جەژن دەکات

سكرتێری حزبی سەوزی كوردستان، بە سواری پاسكیل سەردانی ماڵی كەسوكاری و ھاوڕێیانی دەكات و پێرۆزبایی جەژنیان لێدەکات..

مەلكۆ بازیانی، سكرتێری پارتی سەوزی كوردستان، لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " لەیەكەم رۆژی چەژنی رەمەزاندا بە مەبەستی پیرۆزبای كردن، بە سواری پاسكیل سەردانی ماڵی خزم و هاوڕێ و دۆستانم كرد".

سکرتێری ئەو پارتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو كارەم پەیامێكە بۆ پاكڕاگرتن و پاراستنی ژینگەی كوردستان و دەڵێت" ھیوادارم ئەمە ببێتە نەریتێك و داواش لە حكومەت و دەكەم، شوێنی تایبەت بە پاسكیل سواری و راگرتنی لە شوێنە گشتییەكان بكاتەوە".




AM:11:10:27/06/2017