بە ڤیدیۆ .. نیشتنەوەی چەند کۆپتەرێک لەناوچەکانی داعش لە باشووری کەرکوک
چەند کۆپتەرێکی بیانی بەسەر ناوچەی کۆیەدا دەفڕن و لە گوندی " سیعدیە " کە لەژێر دەستی داعشدایە دەنیشنەوە.
بەپێی شایەتحاڵەکان کە ڤیدیۆی ئەو کۆپتەرانەیان لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکردۆتەوە، حەوت کۆپتەر بە ئاسمانی شاری کۆیەدا دەفڕن و دوای دەچنە باشووری کەرکوک، لە گوندی سیعدیە کە لەژێر دەستی داعش دایە و دەکەوێتە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش، یەکێک لە کۆپتەرەکان کە بارهەڵگرە دەنیشێتەوەو ئەوانی تر بە ئاسمانەوە دەیپارێزن.
تا ئیستا نەلایەنی ئەمەریکی کە ئاسمانی ناوچەکەی لەژێر کۆنترۆڵدایە، هەروەها پێشمەرگەش بە فەرمی هێج لێدوانێکیان لەو بارەیەوە بلآونەکرۆتەوەو هەندێک بەرپرسی ناوچەیە ئەو زانیاریانە رەتدەکەنەوە، لە کاتێکدا ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان و میدیاکانی کوردستان بلآوکراونەتەوە.
PM:12:06:29/06/2017