گۆڕان پێشنیازێکی دیکەی پارتی سەبارەت بە ئاسایکردنەوەی پەرلەمان ڕەت دەکاتەوە و پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش زانیاری لەوباڕەیەوە ئاشکرا دەکات.
چه‌ند زانیاریه‌ك باس له‌وه‌ده‌كەن، له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتیدا تاوتوێی پێشنیازێكی نوێ كراوه كه تایبه‌ته به‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌م ده‌سته‌یه‌ی ئێستای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی په‌رله‌مان دوباره ده‌ست بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌باته‌وه تا دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌هه‌رێم.
سەبارەت بەو پرسە عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ڕه‌زا، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگه‌یاندووە "له‌دواكۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕاندا ته‌ئكید له‌ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ته‌وه به‌م ده‌سته‌یه‌ی ئێستای سه‌رۆكایه‌تیه‌وه".
ئاشکراشیدەکات "له‌ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیازێكی گه‌ڵاڵه‌كردوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌م ده‌سته‌یه‌ی ئێستاوه، به‌ڵام ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌و باس له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كرێت".
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "نه‌ده‌بوو پارتی پێشنیازی له‌و شێوه‌یه بكات كه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه و باس له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كرێت، چونكه ئه‌و یاسایانه‌ی له‌په‌رله‌مان ده‌رده‌كرێت، ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت و ده‌بێت په‌سه‌ندبكرێت و دواتر كاری پێبكرێت".
به‌وته‌ی عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی "ئه‌گه‌ر پارتی كار به‌پێشنیازی له‌وشێوه‌یه بكات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ ده‌ستكاریكردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌وا مانای وایه دوباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م".