لە شاری ڕانیە
ئاگر لە ژمارەیک دووکان و کافتریا بەردەبێت و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
پەیامنێری سپی لە
ڕانیە ڕایگەیاند ’بەهۆی ئاگرکەوتنەوە
لە تەلاری ئەپڵ لەناو بازاڕی شاری ڕانیە ژمارەیەک دووکانی موبایل و کافتریایەک
سوتان ،تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن بەڵام تاوەکو
ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوەو بەردەوامە ،هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە"
پەیامنێری سپی وتیشی لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و تا ئێستا نازانرێت زیانەکان چەندە.
ڕانیە - خالید ئەحمەد