کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی کرایەوە

کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی کرایەوە کە تێیدا چالاکی سیاسی و کلتوری و هونەری پەخشدەکرێت.

ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردوە "لە سەر فریكوێنسی 11354 -27500 چاوت دەچێتە سەر كەناڵێكی نوێی كوردی بەناوی (ئاریەن) كە زیاتر گرنگی بە هەواڵی ئێران و كوردستان دەدات، ئەمڕۆ دەستی بە پەخش كردووە."

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "بە پێی سكرێپتی كەناڵی ئاسمانی (ئاریەن) بەرنامەكانی زیاترسیاسی، كلتوری و هونەری–ین و چەندین بەرنامەی دیكەی لێوە پەخش دەكرێت"

بە گوێرەی زانیارییەکان فریكوێنسییەكانی (ئاریەن تی ڤی) بەم شێوەیەیە: لە سەر هەردوو مانگی دەستكردی (11373) و (11354)"

ڕوونیشکراوەتەوە (ئاریەن تی ڤی)، ناوەندەكەی لە شاری ستۆكهۆڵم-ی پایتەختی وڵاتی سویدە و بۆ ئاخاوتن زمانی كوردی و زمانی فارسی بەكاردەهێنێت.



PM:10:00:03/07/2017