تۆڕی میدیای کۆمەڵی ئیسلامی کەناڵێکی دیکە
دەکاتەوە و بەمەش کۆی کەناڵەکانی ئەو حزبە دەبێتە سێ کەناڵی ئاسمانی.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی تۆڕی میدیایی
کۆمەڵی ئیسلامی کەناڵێکی نوێی ئاسمانی بەم زوانە بە ناوی پەیام دراما دەکاتەوە کە HDدەبێت و تایبەت دەبێت بە دراما و لە ئێستادا ڕیکلام کردن
لە فەیسبووک بۆ ئەو کەناڵە ئاسمانییە دەستی پێکردووە.
ساڵی ڕابردووش تۆڕی میدیایی کۆمەڵ، کەناڵی
بانگەوازی خستە کار کە کەناڵێکە تێیدا ئامۆژگاری ئاینی دەخرێتە ڕوو زیاتر کەناڵێکی
ئاینییە و کەناڵەکەی دیکەشی کە پەیامە تایبەتی کرد بە هەواڵ و شیکاری سیاسی.
لە ئێستاشدا تۆڕی میدیایی کۆمەڵ ئەم کەناڵە
ئاسمانییە دەکاتەوە، سپی بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە فاروق عەلی بەڕێوەبەری تۆڕی
میدیایی کۆمەڵ کرد بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.