هۆشیار سیوەیلی ڕایگەیاند نازانین
ڕۆژێک، مانگێک، دوو ساڵ، سێ ساڵ دواتر یان کەس نازانێت چەند دواى ڕیفراندۆم سەربەخۆیى
ڕادەگەیەنین، ئەوە پشت دەبەستێت بە دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى،
هۆشیار سیوەیلى بە ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئاى وتووە
"ئەگەر لە یەکەم ڕۆژدا توانیمان لەگەڵ بەغدا ڕێککەوین ئەوا دەتوانین لە یەک
ڕۆژدا سەربەخۆیى ڕابگەیەنین، ئەگەر لەگەڵ بەغدا کێشەمان هەبێت، لەوانەیە ماوەیەکى
پێبچێت".
وتوشییەتی دواى ئەوەى
ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت هەوڵدەدەین بەشێوازى ئاشتیانە بەغدا و وڵاتانى ناوچەکە و کۆمەڵگاى
نێودەوڵەتى قایل بکەین بۆ ڕاگەیاندنى سەربەخۆیى.