به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی
و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی
هه‌رێمی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی
و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئه‌مڕۆ
له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پلەیکانی گەرما لە هه‌ولێر
به‌رزترین پله 43، سلێمانی 40، دهۆك 40، كه‌ركوك 46 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سبه‌ینێ
سێشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2017، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی
گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
هەرەوەها پلەکانی گەرما سبەینێ لە
شارەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت: هه‌ولێر به‌رزترین پله 42، سلێمانی 39، دهۆك
38، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.