حکومەت پارەی خاوه‌ن چه‌كه‌كانی بانك خەرج دەکات
بە بڕیاری حكومەتی هەرێم چه‌كی خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه پێوه‌ندییان به وه‌زاره‌ت و فهرمانكهكانهوه هه‌یه، خه‌رج دەكرێت.
بەپێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 12 ملیار دینار له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ شایسته‌كانی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كانی ساڵانی 2014 تا 2016 دابین كراوه و داوا له گشت وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئاماده‌كردنی لیستێكی تایبه‌ت به شایسته‌ی دارایی ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ی پاره‌یان تا ئێسته بۆ خه‌رج نه‌كراوه.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، كۆمه‌ڵێ خاڵ و مه‌رج بۆ خه‌رجكردنی پاره‌كه دانراوه، یه‌كێكیان بریتییه له‌وه‌ی، ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌یه كه گرێبه‌ستی به‌ڵێنده‌رایه‌تییان هه‌یه و پڕۆژه‌كه ڕاسته‌وخۆكان ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌رخسته‌ی بانكی له به‌ڵێنده‌ران بكه‌ن بۆ زانینی دوا ڕه‌سیدیان كه له ئه‌ژماری بانكهكانیاندا هه‌یه.
PM:08:37:10/07/2017