سەبارەت بەحەجی ئەمساڵ ئەوقاف ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه دەكات به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگا و قه‌زاكانی هه‌رێم بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2017 .
بەپێی ئاگادارییەكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئەوەهاتووە: به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگا و قه‌زاكانی هه‌رێم بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2017، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ئاره‌زوومه‌نده بۆ مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه له رۆژی (2017/7/11) تاكو (2017/7/17) كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی بكات له دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی تایبه‌ت .
وەزارەتەكە مەرجەكانیشی ئاشكرا كردوە كە بریتین لە:
1. پێویسته كۆمپانیا ئه‌ستۆپاكی له باجی ده‌رامه‌ت هه‌بێت.
2. مۆدێلی پاسه‌كان له‌سه‌رووی (2003) بن.
3. پاسه‌كان مه‌رجی سه‌لامه‌تی و توند‌و تۆڵییان تێدا بێت.
PM:10:33:10/07/2017