بارزانی: گۆڕان دووجار هەوڵی کودەتای داوە
لەمیانی وتارێكیدا كه لەپەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا پێشكه‌شی كرد مه‌سعود بارزانی ئاشكرای كرد: "ره‌نگه زۆر كەس پێیوابێت، ریفراندۆم دۆخی ناوچەكە تێكبدات، بەڵام پێچەوانەكەی راستە، چونكە ریفراندۆم و جیابوونەوەمان بۆ ئاسایشی ناوچەكە باشە و ئەگەر وا نەبێت، شەڕێكی خوێناوی بەڕێوەیە" هێرشیشی كرده سه‌ر گۆڕان و وتی: گۆڕان دووجار هەوڵی کودەتای داوە و لە ١٩ی ئابی ٢٠١٥ کاتێک شکستی هێنا ئەمنیەتی هەرێمیان تێکدا.
.له میانی وتاره‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی وتیشی: "لەدەستووری عێراقدا هاتووە كە مافمان هەیە ئەو بڕیارە بدەین، كە ساڵی 2005 هەموومان بەشداریمان لە نووسینەوەیدا كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"نامانەوێت بە توندوتیژی ئەو كارە بكەین كە خەڵكی كوردستان بڕیاریدا دەبێت بەلێكتێگەیشتن كاری بۆ بكەین و ئەو بڕیارەش نە بواری موساوەمەی تێدایە، نە پاشەكشەشی لێدەكەین، دوای 25ی 9 دەكەوێنە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و دراوسێكانمان".
له وتاره‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی داوای پشتیوانی له دۆسته‌كانی كورد كرد كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دژایه‌تی نه‌كه‌ن بۆ ئه‌و پرسه .
له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێم و گۆڕانیشه‌وه بارزانی وتی: "ئێمە پێشتر لەسەر بنەمای تەوافق ڕێککەوتین کە چوار ساڵی ئارام بەڕێبکیەن، لەبەر ئەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانمان دایە بزووتنەوەی گۆڕان کە لە دەنگی خۆیان زیاتربوو، بەڵام گۆڕان بنەمای تەوافقی تێکدا و شتەکان هاتنەوە سەرەتا، لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ١٩ی ئاب لە کودەتایەک شکستیان هێنا دەستیاندایە تێکدانی دۆخی هەرێم".
له‌باره‌ی ئاماده‌نه‌بونی نوێنه‌ری گۆڕان له شانده‌كه بارزانی وتی: "ڕاستە ئێستا ئێمە لێرە نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕانمان لەگەڵ نییە، بەڵام ئەوان خۆیان نەیان ویست کە نوێنەریان هەبێت".
له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "یەکەمجار لە پەرلەمانەوە پۆستەکەی من درێژکرایەوە، لەهەردوو جارەکەدا من نامەم بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناردووە کە ڕێکاری هەڵبژاردن بگرنەبەر، بەڵام ئەوە نەکرا، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەکان ڕێککنەکەوتن کەسێک دیاری بکەن تا ببێتە سەرۆکی هەرێم".
ئاشكراشی كردووه:"لەم دۆخەدا کە کەس نەبوو من پرسیارم لە ئەنجوومەنی شورای هەرێم کردووە کە ئایا من پۆستەکەم چۆڵبکەم بۆشایی یاسایی درووست دەبێت؟، ئەنجوومەنی شورا بڕیاری بەردەوامبوونی منی داوە".
PM:09:15:11/07/2017