نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە

بەیانی ئەمڕۆ ۱۲ ی تەموز لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، دۆلار و دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی نرخێکی نوێیان تۆمار کرد و نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزار و  ۱٥۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ۱٤٤ هەزارو ٤۰۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ۱٦۰ هەزارو ۷٥۰ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٦۰۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٥۰۰ دینار.




AM:10:23:12/07/2017