دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد

وەزارەتى دارایی و ئابوورى ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى (پێنج) ى دیوان و لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکرێت.


ئەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی دارایی دەربارەی موچەی مانگی حوزەیران (پێنج ) لە کاتێکدایە، نیوەى مانگی حەوت تێپەڕى و تا ئێستا فەرمانبەران موچەی مانگی پێنجی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

لە چەند مانگی رابردوودا دوای ١٠ رۆژ لە تەواوبوونی دابەشکردنی موچە، راستەوخۆ دەستدەکرایەوە بە دابەشکردنی موچەى مانگى دواتر بەڵام لە ئێستادا ٢٢ رۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی چواردا تێپەربووە و هێشتا کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج ڕانەگەیەندراوە جگە لە لیواکانی پێشمەرگە کە ئەمڕۆ یەک شەممە ١٦ تەموز لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕاگەیەندرا، تا ئێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش لەسەر هۆکارى دواکەوتنى بڵاونەکراوەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر لە دواى پێنجى هەر مانگێکەوە لیستى موچە بڵاودەکرایەوە.




PM:01:37:16/07/2017