نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ١٧ ی تەموز لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا لە کوردستان دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و ئەمە بۆ دوو ڕۆژ دەچێت دۆلار بەردەوام دادەبەزێت.


خاوەنی نووسینگەی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار و ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزار دینار.


نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزارو ٢٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٧٠٠ دینار.




AM:10:09:17/07/2017