میدیای
فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە، توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمدا
گرتوه و به‌و هۆیه‌وه دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتوه.
بە گوێرەی هەواڵێکی
میدیاکانی گۆڕان ماوه‌ی (20) رۆژ زیاتره توركیا
له هاڵك بانك رێگه‌ی له راكێشانی پاره‌ی نه‌وت گرتوه به‌هۆی ئه‌و نیگیه‌رانییانه‌ی
كه له‌ماوه‌ی رابردودا توركیا هه‌یبوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتی نێچیرڤان
بارزانی كردوه بۆ توركیا و بڕیاره له‌م رۆژنه‌دا دور له چاوی میدیاکان
بارزانی بچێته ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و بیناڵی یه‌ڵدرم و
سه‌رۆكی ده‌زگای میت كۆبێته‌وه.
ئەو میدیایانە
بڵاویانکردووەتەوە ئامانجه‌كه‌ی توركیا له بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ
ئه‌وه‌یه ئه‌نكه‌ره رێككه‌وتنێكی ئه‌منی به‌سه‌ر هه‌رێمدا بسه‌پێنێت، کە بەپێی
زانیاریه‌كان نیگه‌رانی دوه‌م له هه‌رێم ئه‌م پرسی ریفراندۆمه‌یه كه
پێشتر ئه‌ردۆغان به‌ڵینی له بارزانی وه‌رگرتوه كه ئه‌و ریفراندۆمه نابێت
بكرێت ئێستاش كه پارتی سوره له‌سه‌ری ئه‌مه ئه‌نكه‌ره‌ی نیگه‌ران كردوه به‌تایبه‌ت
دەنگۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
ئەوەشیان
ڕوونکردووەتەوە بارزانی زۆر نیگه‌ران بوه
كه له‌ده‌ستپێكی كه‌مپەنیی ریفراندۆمدا روبه‌ڕوی ئه‌و شكسته بوه‌ته‌وه به‌هۆی
ئەوەوە تائێستا نێچیرڤان بارزانی وه‌ڵامێكی رونی له مامی وه‌رنه‌گرتوه.
هەروە باس لەوە
دەکات پارتی ئامانجێكی هه‌یه كه یاری به‌كات بكات بۆ دابه‌شكردنی موچه له‌م
سه‌روبه‌نده‌دا بۆیه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه له واده‌ی ریفراندۆم لانیكه‌م بتوانێت
دو موچه یان زیاتر دابه‌شبكات چونكه له ماوه‌ی رابردودا هه‌ندێك له راوێژكاره‌كانی
سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ كردبوه وه‌ك مژده‌یه بۆ ریفراندۆم و
سه‌ربه‌خۆیی گۆڕانكاریی له سیستمی موچه‌دا بكرێت و له مانگی ئابه‌وه جێبه‌جێ
بكرێت، به‌ڵام دواتر ئه‌م پێشنیاره دیراسه‌كراوه زانیویانه له مانگه‌كانی
ئاینده ده‌بێت به كێشه و ناتوانن جێبه‌جێی بكه‌ن و لێی پاشگه‌زبونه‌ته‌وه و
بیرله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوو موچه دابه‌شبكه‌ن وه‌ك
جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵك بۆ پرسی ریفراندۆم .
هاوکات وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رۆژی (10)ی ئه‌م
مانگه به‌نیاز بوه له داهاتی ناوخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار
بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه،
فه‌رمانیان پێكراوه تا كێشه‌ی هه‌رێم و توركیا چاره‌سه‌ر ده‌بێت موچه له داهاتی
ناوخۆ نه‌ده‌ن، پاشان بارزانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی ته‌نها وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه له داهاتی ناوخۆ ده‌ربڕیوه.