ئەمریكا دوا هۆشداری دەداتە كورد

حكومەتی ئەمریكا جارێكی دیكە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی لەباشوری كوردستان ڕەتكردەوەو ڕایگەیاند، "ئەو پرۆسەیە لادان لەئەجێنداكانی ئەمریكا لەعێراق دروستدەكات".

نیكی هێلی، نوێنەری ئەمریكا لەنەتەوەیەكگرتوەكان لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاندوە "ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی كوردستان بەمەبەستی سەربەخۆیی، لادان لەئەجێنداكانی ئیدارەی ئەمریكا لەعێراق دروستدەكات".

وتیشی "كاری لەپێشینەی ئەمریكا لەقۆناغی ئێستای عێراقدا بریتیە لە لەناوبردنی داعش و بەدیهێنانی ئارامی و سەقامگیریی لەتەواوی عێراقدا، بۆیە ئەو پرۆسەیە كێشە بۆ كارەكانمان دروستدەكات".

هاوكات ڕۆژی 13ی ئەم مانگە برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش ڕایگەیاند، "بەڕاشكاوی هەڵوێستی خۆمان بەمەسعود بارزانی ڕاگەیاندوە كە لەم كاتەدا پشتگیری لەڕیفراندۆم ناكەین و دانوستان لەگەڵ بەغدا بەچارەسەر دەزانین".



PM:12:17:19/07/2017