كۆمسیۆن وه‌ڵامی فه‌رمانی دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه.
سلێمانی مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن
و راپرسی له هه‌رێمی بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی وتووە: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بڕیاره
رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، ئه‌مڕۆ 19-7-2017 فه‌رمانێكی
هه‌رێمیمان پێگه‌یشتووه كه رۆژی 1-11-2017 ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكردوه، كه بێگومان ئه‌نجامدانی
ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن له‌دوای یه‌ك مانگ كارێكی زۆر گرانه.
ڕاشیگەیاندووە: به فه‌رمانی ژماره 105 ده‌سه‌ڵات دراوه به ئه‌نجومه‌نی
كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان كه رۆژێك بۆ
هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه،
فه‌رمانی دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیش ده‌ركرا.
ڕوونیشی کردوەتەوە: له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و فه‌رمانه
ده‌داته‌وه‌و رای كۆمسیۆن له‌سه‌ر هه‌ڵبژارندنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
هەروەها وتوشییەتی : بڕی 6 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته سه‌ر حسابی ئه‌نجومه‌نی
كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی، به‌ڵام ئه‌نجامدانی ریفراندۆم زۆر
له‌و بڕه زیاتری تێده‌چێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم
زۆر به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چونكه تائێستا یاسایه‌ك نیه لای كۆمسیۆن بێت بۆ ئه‌نجامدانی
ریفراندۆم، كه بێگومان ئه‌وه‌ش بۆشایی یاسایی دروستكردوه.