هاوڵاتیانی چەمچەماڵ دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ ی تەموز ژمارەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی چەمچەماڵ بەهۆی خراپی ڕەوشی كارەبا و ئاوەوە گردبوەنەوە و رێگای چەمچەماڵ – هەولێریان داخست. 
 
بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی چەمچەماڵ بەهۆی خراپی ڕەوشی كارەبا و ئاو گردبونەوە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بەزوترین كات بە دەم داواكارییەكانیانەوە بێن بەپێچەوانەوە هەڵوێستی دیكەیان دەبێت.

 
ماوەی مانگێکە لە زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم بەهۆی خراپی رەوشی ئاو و کارەباوە هاوڵاتیان خۆپیشاندان دەکەن.




AM:11:42:22/07/2017