بەبڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی 104 فه‌رمانبه‌ری گریبه‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بۆ ماوه‌یی یه‌ك ساڵ نوێ ده‌كاته‌وه.
به‌نوسراوێكی ره‌سمی وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره 4024 له 18ی تهمموز ده‌رچووه، گرێبه‌ستی 104 فه‌رمانبه‌ری گریبه‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بۆ ماوه‌یی یه‌ك ساڵ نوێ ده‌كاته‌وه.
ئەو نووسراوە کە ئیمزای هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زیری وه‌زاره‌تی كاره‌بای له‌سه‌ره تیایدا هاتووه " ئاماژه به نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووبی /ب.گشتی بوودجه /ب. میلاكات ژماره (2934) له 4/7/2017 بڕیارماندا به نۆێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و 104 فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ت.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، گرێبه‌ستی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له 1-1-2017 تا 31-12-2017 نۆژهندهكرێتهوهو مووچه‌كانیان به‌پێی رینماییه‌كان خه‌رجبكرێت و هیچ مووچه‌ی دیكه‌یان نه‌بێت.