وەزارەتی دارایی خشتەیەک نوێی مووچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- ڕۆژانى چوار شەممە و پێنج شەممە، بەروارى 26-27/7/2017، مووچەى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى (ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگاى گشتى ئاسایش) دابەش دەکرێت.

 

ڕۆژى یەک شەممە، بەروارى 30/7/2017، مووچەى (خانەوادەى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى) و مووچەى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى (وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان) دابەش دەکرێت.

 

هەروەها ڕۆژى دوو شەممە، بەروارى 31/7/2017، مووچەى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

-وەزارەتى دارایی و ئابوورى

-وەزارەتى تەندروستى

-دەزگاى مین

-کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى کوردستان

-دەستەى دەسپاکى

-دەستەى وەبەرهێنان

دەستەى ژینگە

-ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم

-دەستەى مافى مرڤ

-دیوانى چاودێرى دارایی



PM:03:41:25/07/2017