یوسف محەمەد سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
یوسف محەمەد لە
پەیامەکەیدا ڕایگەیاند بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێکخەری گشتی
و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم
و هیوای سەرکەوتنتان لەم قۆناغە دژوار و پڕ کێشانەی هەرێمی کوردستان بۆدەخوازم.
هەر لەو پەیامەدا
هاتووە "بزوتنەوەی گۆڕان، بە ستایڵ و بەرنامەکەی،
بۆشاییەکی گەورەی لە ژیانی سیاسیی ئێستای کوردستان پڕ کردۆتەوە، هیوادارم ئێوە و ئێمە و هەمو هەڵسوڕاوانی تری گۆڕان، درێژە پێدەری ڕێچکەی
کاک نەوشیروان بین، لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پشتیوانی مافخوراو هەژاراندا."
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ
هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی
بزووتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى ئەنجامدرا و عومەری سەید عەلی وەک ڕێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.