بەرپرسێکی باڵا‌و شارەزای بواری پێداچوونەوەی سیستەمی پاشکەوتی مووچە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو سیستەمە نادادپەروەری زۆری تیایەوەو دەبێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
د.ئاراس خۆشناو ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی مووچه به‌ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە " سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه نادادپه‌روه‌ری زۆری تێدایه، 44%ی موچه‌خۆرانی كه‌رتی سه‌ربازی (پێشمه‌رگه‌و ئاسایش) هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت نه‌كراوه، 30%ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی شارستانی ئه‌وانه‌ن كه خزمه‌تیان زۆره‌و بڕوانامه‌ی به‌رزیان هه‌یه‌و چاره‌كه موچه‌یان پێدراوه، ئه‌وانه‌شی كه موچه‌كانیان له‌سه‌روی سێ ملیۆن دیناره‌وه‌یه ژماره‌یان چوار هه‌زارو 623 كه‌سه".
ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی مووچه دەشڵێت"له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 650 ملیار دیناره بۆ دابه‌شكردنی موچه به‌م سیستمی پاشه‌كه‌وته".
سه‌باره‌ت به‌شێوازی پێداچوونه‌وه به‌پاشه‌كه‌وتی موچه، د.ئاراس خۆشناو وتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌یه: حكومه‌ت ته‌واوی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه جێگیره‌كانی هاوسه‌رو منداڵ و بڕوانامه".
د.ئاراس خۆشناو ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی مووچه، ئاشکرای دەکات "43%ی موچه بۆ بنه‌ره‌تی 57%ی موچه بۆ ده‌رماڵه ده‌روات، ده‌رماڵه‌كانیش دوو جۆرن، ئه‌وانیش ده‌رماڵه‌ی جێگیر كه ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رو منداڵ و بڕوانامه‌یه، كه ڕێژه‌ی 22%ی كۆی ده‌رماڵه‌ی موچه ده‌بێت، هه‌روه‌ها 35%ی موچه بۆ ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی ده‌ڕوات كه مانگانه ده‌كاته 310 ملیار دینار".
وتیشی: "حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌وه 225 ملیار دیناری پاشهكهوتكردووه، 85 ملیار دینار دابه‌شی سه‌رجه‌م موچه خۆران ده‌كرێته‌وه، واته هه‌ر موچه خۆرێك موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كانی پێده‌درێت و به‌پێی پیشه‌كه‌ی له‌و 80 ملیار دیناره به‌شی ده‌درێت".