ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌و شارستانی، مووچه‌ی ته‌واوی فەرمانگە و وەزارەتەکان لەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویکردووەتەوە، یه‌كشه‌ممه‌ 30 ته‌مموزی 2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی‌ سیاسی‌) و مووچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ساڵی‌ 2017ی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت.

هەروەها رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 31ی ته‌مموزی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:

-وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌

-وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌

-ده‌زگای‌ مین

-كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان

-ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌

-ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان

ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌

-ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم

-ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرڤ

-دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی.

رۆژی سێشەممە 1ی ئابی 2017، مووچەی مانگی 5ی ساڵی 2017 ی وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 2ی ئابی 2017، مووچەی مانگی 5 ی ساڵی 2017 ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) و ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت:

- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن

- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن

- وەزارەتی کارەبا

- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

- وەزارەتی پلان دانان

- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

- مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

رۆژی پێنجشەممە 3ی ئابی 2017، مووچەی مانگی 5ی ساڵی 2017ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە دێت.

-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار

- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو

- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

- وەزارەتی داد

-ئەنجومەنی دادوەری

- سەرۆکایەتی ھەرێم

- سەرۆکایەتی پەرلەمان-ئەنجومەنی دادوەری

- سەرۆکایەتی ھەرێم

- سەرۆکایەتی پەرلەمان

- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.




AM:10:11:30/07/2017