کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ راگه‌یاند كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤٢ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤٠ بە ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٤ پلە بە ٣٢ پلە دەبێت.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاشکراکراوە کە سبەینێ بەرزترین پلە لە هەولێر ٤٣ پلە دەبێت و دهۆک ٣١ و سلێمانی ٤٢ و کەرکوکیش ٤٥ پلە دەبێت.



AM:11:41:30/07/2017