شارەکانی هەرێم سبەی گەرمترین رۆژی هاوینەی خۆی بەسەر دەبات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سەرلەنوێ پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوەو سبەی ٣ شەممە گەرمترین پلە تۆمار دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی راگەیاند، سبەی سێ شەممە پلەی گەرمای سەرجەم شارەکانی هەرێم دەگاتە سەر و ٤٥ پلەو نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلە. کەرکوک ٤٩ پلە دەبێت و هەولێریش ٤٧ پلەو ، سلێمانی ٤٥ پلە دەبێت.
PM:12:50:31/07/2017