"دەوڵەتی سەربەخۆ لەپارتی ناوەشێتەوە"

دوران كالكان، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە ڕایگەیاند پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ لەپارتی ناوەشێتەوە.

دوران کالکان رایگەیاند پارتی دەستی "بەكلكی” بەڕێوەبەرایەتی ئەردۆغانەوە گرتووە و دەڵێت "پێكهێنانی یەكێتی دیموكراتی نەتەوەیی لەكۆنگرەی نەتەوەییدا هەموو لایەن‌و حزبەكانی كوردستان‌و گەلی كوردی پێشدەخست‌و تەنانەت پارتیشی پێشدەخست، بەڵام پارتی ڕێگای هەڵەی گرتەبەر‌و ڕێگای پارچەبوونی هەڵبژاردن‌و بەشوێن ئاكەپە كەوت”.

ڕوونیشی کردووەتەوە"پارتی لەگەڵ ئاكەپە ڕێكدەكەوێت‌و بەشداری كۆبوونەوەی یەكێتی نەتەوەیی نابێت‌و تەنانەت ئاستەنگیشی لەبەردەم دروستدەكات پاشان دەڵێت ڕیفراندۆم بەڕێوەدەبەم، بانگەشەی پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ دەكات لەباشوری كوردستان، ئەم قسانە لەوان ناوەشێتەوە، بەڵكو تەنها پروپاگەندەیەكی سیاسییە”.



PM:06:51:01/08/2017