ئه‌و منداڵه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیره‌وه بە ئۆتۆمبیل کردی بەژێرەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی کە دەست سپی کەوتووە ئەو مناڵە ئەم ئێوارەیە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستداوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ منداڵه ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌ی كه له‌لایه‌ن (محه‌مه‌دی كوڕی عه‌لی باپیر)ه‌وه له روداوێكی هاتوچۆدا برینداربوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
تا ئیستا کوڕەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەستگیرنەکراوەو لەسەر بڕیاری دادگا ماوە.
رۆژی 23/7/2017 كاتژمێر (5)ی ئێواره له‌نزیك گوندی (سماقووڵیی گه‌لیی) له‌سه‌ر شه‌قامی گشتیی هه‌ولێر، محه‌مه‌دی كوره گه‌وره‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌منداڵیكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ ده‌دات‌و دواتر خۆیی ده‌كێشێت به‌ته‌كسیێك‌و سه‌رجه‌میان بریندار ده‌بن.
هه‌رچه‌نده كوره‌كه‌ی عه‌لی باپیر دوای روداوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی كۆیه ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و زیندانی ده‌كرێت‌و دوای ئه‌وه‌ش به‌كه‌فاله‌ت‌و له‌سه‌ر داوای برینداره‌كان ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام دوای گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه ئەگەری ده‌ستگیرکردنەوەی هەیە.