تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەیدا دەدۆزرێتەوە و هۆکاری ڕووداوەکەش نادیارە.
ئەمڕۆچوارشەممە 2ی ئاب تەرمی ژنیك بەناوی سارا حمد ئەمین لەماڵەكەی خۆی بەهەڵواسراوی لەگەڕەكی سەرنیڵی ڕاپەڕینی قەڵادزی دۆزراوەتەوە.
ژنەکە تەمەنی ۲٦ ساڵە تاكو ئێستا هۆكار و چۆنیەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە ئاشکرا نەکراوە.
باوکی سارا بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند پێشتر کچەکەی و هاوسەرەکەی کێشەیان هەبووە و وتی "کچەکەم هەشت ساڵە هاوسەرگیری کردووە زۆربەی کات کێشەیان لەسەر نەبونی منداڵ هەبووە، دەکرێت وەکو پەرچەکردار ئەوکارەی کربێت".
لە ئێستادا تەرمی ئەو ژنە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و هاوسەرەکەی بەپێی مادەی 405 لە لایەن پۆلیسەوە ڕاگیراوە لیکۆڵێنەوە لەڕوداوەکە دەستێ پێکردووە و باوکی کچەکەش سکالای تۆمار کردووە.
ئەمیرحسن