وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌ینێت، ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شەش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راشیگه‌یاندووه: رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 14و 15ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی 80 و 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی وتووه: "رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 16و 17ی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت".